بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم کۆبوونەوەیەدا «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «فائیق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی عێراق وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، لە سەر پێویستی لێکدانەوەی ھەستیارانە و بە تەفەڕنجی تانەو سکاڵاو ناڕەزامەندییەکان پێیان داگرت بۆ ئەوەی زەبر لە بنەمای ھەڵبژاردن و متمانەی جەماوەر بە ڕەوتی سیاسی نەکەوێت.
بەرپرسانی باڵای عێراقی لەم دانیشتنەدا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ باڵاترین ئاستی شارەزایی و بێ لایەنی لە دیاری کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردن بەکار ببردرێت، بەجۆرێک کە ئەم بابەتە متمانەی بەرامبەر بە ڕەوتی ھەڵبژاردن ھێزمەند کات و دەرەنجامێکی یاسایی لێ بکەوێتەوە.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەر بەرپا کراو دەرەنجامەکەی لەگەڵ دژایەتیی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق ڕووبەڕوو بووەوە.
342/